تەنها ڕێژەی لە سەدا ١٨ی کوردانی باکور دەتوانن بە کوردی بنووسن و بخوێننەوە
  2019-09-18     
لە کاتێکدا مشتومڕەکان سەبارەت بە خوێندنی بە زمانی دایک لە تورکیادا بەردەوامی هەیە، ناوەندی توێژینەوەی ڕاوێست توێژینەوەیەکی سەبارەت بە زمانی کوردی ئەنجامداوە و تێیدا دەری دەخات کە ڕێژەی ئەو کەسانەی دەتوانن بە زمانی کوردی بنووسن و بخوێننەوە لە ئاستێکی نزمدایە. بە پێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە تەنها ڕێژەی ١٨ لە سەدی کوردەکان دەتوانن بە زمانی کوردی بنووسن و خوێننەوە، وە خواست لەسەر خوێندن بە زمانی کوردی بۆ لە سەدا ٨٠ زیادی کردووە.

ئاوێنه‌: ناوەندی توێژینەوەی ڕاوێست توێژینەوەیەکی سەبارەت بە ئاستی زمانی کوردی لە تورکیا ئەنجامدا. توێژینەوەکە لە شارەکانی دیاربەکر، ماردین، وان و ئورفا ئەنجامدرا و تێیدا چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ٦٠٠ کەسی تەمەن ١٨ بۆ ٣٠ ساڵ ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی توێژینەوەکەدا چەند پرسیارێک لە بەشداربووان دەکرا و وەڵامیان لێ وەردەگیرا. یەکێک لە پرسیارەکان بریتییە بوو لە “تا چ ئاستێک زمانی دایکت دەزانیت؟”، تەنها ڕێژەی ١٨ لە سەدی بەشداربووان لە وەڵامدا وتبوویان “هەم دەتوانم قسەی پێ بکەم و هەم بنووسم و بخوێنمەوە”، لە کاتێکدا ڕێژەی ٢٦ لە سەدیان لە وڵامدا وتبوویان “دەتوانم قسە بکەم بەڵام ناتوانم بنووسم و بخوێنمەوە”، و ڕێژەی ٢٤،٥ لە سەدیان لە وڵامدا وتبوویان “تێدەگەم بەڵام زۆر ناتوانم قسەی پێ بکەم”، و ڕێژەی ١٧ لە سەد وتبوویان “کەمێک تێدەگەم بەڵام هیچ ناتوانم قسەی پێ بکەم”، و ڕێژەی ١٤،٥ لە سەدیان وتبوویان “هەندێک وشە دەزانم یاخود هیچ نازانم”.

یەکێکی دیکە لە پرسیارەکان بریتییبوو لە “تا چ ڕادەیەک لەگەڵ هاوڕێکانت بە زمانی کوردی قسە دەکەیت؟”، ڕێژەی ١٥ لە سەد بە “زوو زوو”، و ٢٨ لە سەد “ناو بە ناو”، و ٤٠ لە سەد بە “بە دەگمەن”، و ١٧ لە سەد بە “هیچ قسەی پێ ناکەم” وەڵامیان داوەتەوە.

لە ڕاپرسییەکە تەنها ڕێژەی سێ لە سەدی بەشداربووان ناڕازی بوون لە خوێندن بە زمانی دایک، لە کاتێکدا ڕێژەی ٨٤ لە سەدی بەشداربووان داوایان دەکرد خوێندن بکرێت بە زمانی دایک، و ڕێژەی ١٣ لە سەدی بەشداربووانیش پێیان وابوو دەبێت زمانی دایک بە جیا فێر بکرێت.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×