ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شداری هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ناکەن ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نه‌بێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕَۆ شه‌ممه، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شداری هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ناكه‌ن ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نه‌بێت كه له‌مادده‌ی 13ـی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا هاتووه‌و ده‌ڵێت، پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ركوك ده‌بێت به‌ڕێككه‌وتن و به‌شداری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه براوه‌كانی پێكهاته‌كانی شاره‌كه بێت.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی دیاریكراوه له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نییه، بۆیه ئه‌وان بانگهێشنامه‌كه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه ناكه‌ن.
له‌ئێستادا ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هۆتێل رەشیدن لە بەغداد، چاوەڕوانی بریاری كۆتایی و دەستپێكردنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگان، بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگار‌و سەرۆكی ئەنجومەن، لە دەرەوەی هۆتێلەكە كۆبوونەوەی سیاسی هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی رێككەوتن و كۆبوونەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هۆتێل رەشیدی شاری بەغداد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆش راكان جبوری، سەرۆكی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ۆایگه‌یاند، پشتبەست بەدەسەڵاتەكانی سەرۆكی تەمەن، نه له‌پارێزگاری كه‌ركوك‌و نه له‌هیچ شوێنێكی تره‌وه، هیچ بانگه‌وازێك بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دەرنەچووە.
رونكردنه‌وه‌كه‌ی راكان جبوری له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، میدیاكانی یەكێتیی بڵاویانكرده‌وه كه ئەمشەو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەغدا کۆدەبێتەوەو لەکۆبونەوەکەدا پۆستەکانی پارێزگاکە یەکلایی دەکرێنەوەو بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشت بۆ بەشداریكردن لەكۆبونەوەكە بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نێردراوە.
سبەی یەکشەممە، کۆتایی بەو وادەیە دێت کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگار و پێک‌ھێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوک دیاریکراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ھێشتا لایەنەکان لەوبارەیەوە نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.