وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لەبارەی رووداوەکانی غەززەوە هەڵوێست بنوێنن.
ئاوێنه: ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لە سایەی بێهەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، تاوانبارێک (مەبەست ناتانیاهوە) درێژە بە جئینۆسایدی دڕندانە و کوشتنی ژنان و منداڵانی بێتاوانی فەڵەستینی دەدات.
ڕاشیگهیاند، ئەوانەی بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گیانی مرۆڤیان لا بەنرخە، دەبێت بزانن ئێستا کاتی کردارە و سبەی درەنگە.
ئاماژهی بهوهشدا، جیهان زیاتر لە هەرکاتێک تینوی مرۆڤایەتی و دادپەروەری خوازیاری دادگاییکردنی بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیلە.