2025-05-01   144     
لەچیاکانی قودس کە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوەو لایەنی کەم 12 کەس بریندارن، میدیاى ئهو وڵاتهش دهڵێت:"ئاگرهكه ئهوهنده بههێزو بهتینه، كۆنترۆڵكردنى ئاسان نییه".
ئاوێنە: میدیای ئیسرائیل دهڵێت:"ئاگرەکە هێندە بەهێزە لەچەند لایەکەوە ڕوو لەزیادبون دەکات، بەهۆیەوە داوای هاوکاریی لەپێنج وڵات لەناویاندا قوبرس، یۆنان، کرواتیاو ئیتاڵیا کراوە".
ئاماژە بەوەشكراوه، ئاگرەکە بەشێوەیەک تەشەنەیسەندوە گەیشتوەتە سەر ڕێگهی سەرەکی قودسو هەوڵدەدرێت لەڕێگهی فڕۆکەی تایبەتەوە کۆنتڕۆڵبکرێت، بەڵام بەرزبونەوەی پلەی گەرمیو هەڵکردنی ڕەشەبا کارەکانی سەختکردوە.
لەئێستادا باری لەناکاو لەزۆرینەی شوێنەکانی نزیک ئاگرەکە ڕاگەیەندراوە، وەزیری جەنگی ئیسرائیل فەرمانیکردوە، سوپا بگاتە شوێنی ڕوداوەکەو لەگەڵ تیمەکان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بدەن.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدا، لەوانەیە ئاگرەکە تاوەکو قەراخ یان تەنانەت بگاتە ناوەوەی شاری قودس - ئۆرشەلیم.
ئهوهشى وت:"مەرجە ئاگرکوژێنەوەی زیاتر بنێرین، ئەمە بارێکی لەناکاوی نیشتمانییە، بەرگریکردن لەئۆرشەلیم خاڵی لەپێشینەیە".
پۆلیسی وڵاتەکە ڕێگەی سەرەکیی نێوان قودس- ئۆرشەلیمو تەلئەبیبی داخستو ئەوکەسانەی لەو دەوروبەرە دەژیان چۆڵیانکرد.
یوسف ئارۆن خوێندکارێکی ئیسرائیلییە ئاماژهى بهوهداوه، "پۆلیسو ئاگرکوژێنەوەیەکی زۆر هاتن، بەڵام ئاگرەکە دەمێک بوو کۆنترۆڵی ناوچەکەی کردبوو".
ئێیال کاسپی، بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوە باسى لهوهكردوه، "بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا، فڕۆکەکانمان ناتوانن بفڕن، ئێستا ئامانجمان ئەوەیە ژیانی خەڵک ڕزگاربکەین، دەکرێت ئەمە گەورەترین ئاگری ئیسرائیل بێت کە چەندین دەیەیە نەبینراوە".
ئاژانسی فریاگوزاریی دەیڤد مێگان ئادۆم ڕایگەیاندوه، ژیانی سەدان کەس، بەهۆی ئەو ئاگرەی کە چەندین ساڵە وێنەی نەبوە، لەمەترسیدایەو 23 کەس چارەسەریان وەرگرتوەو 13 کەسی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، لەنێو بریندارەکان، دوو ژنی دوگیانو دوو کۆرپەی خوار تەمەن یەک ساڵ ههبونو ئیسرائیلیش باری لەناکاوی بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردوەتەوە.
ئاگرەکەی نزیک قودس - ئۆرشەلیم ڕۆژی 30ی 4ى 2025 لەدارستانی ئێشتاوۆل لەنزیک گوندی نێڤ شالۆم لەڕۆژئاوای شارەکە پەرەیسەندو هۆکاری ئاگرەکەش کەشوهەوای گەرمو وشکو بای بەهێزە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هێشتا لێکۆڵینەوە دەکەنو ئەگەری ئەوەی کەسێک بەئەنقەست ئاگرەکەی کردبێتەوە گومانی لەسەرە، هەمان ڕۆژیش، چەندین کەس بەگومانی کردنەوەی ئاگر دەستگیرکران.