شەڕی نێوان دو بنەماڵە لە سەیدسادق كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
  2024-09-04       432       

ئەمشەو چوارشەممە، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، لە سەیدساق شەڕە تەقە لەنێوان دو بنەماڵەدا رویداو بەهۆیەوە كەسێك كوژراو یەكێكی دیكەش برینداربو.

ئاوێنە: بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ئەمشەو لە نێوان دو بنەماڵەدا لە گەڕەكی بەركێوی قەزای سەیدسادق لە شارەزور، شەڕە تەقە دروست بو.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی شەڕەكەدا كەسێك كوژراوەو كەسێكی دیكەش برینداربوە.

بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×