یه‌حیا سینوه‌ر، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی په‌یامێكی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان كرد و تێیدا سوپاسی به‌شداری حزبه‌كه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل له شه‌ڕی باهۆزی ئه‌قسادا كرد.
ئاوێنه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبوڵای لوبنانی ئه‌و په‌یامه‌ی ئاشكرا كرد كه دوای نزیكه‌ی مانگێك دێت له ده‌ستبه‌كاربوونی سینوار له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه، له شوێنی ئیسماعیل هه‌نیه كه له 31ی ته‌مموزی رابردوو له تارانی پایته‌ختی ئێران كوژرا.
له په‌یامه‌كه‌یدا سینوار ده‌ڵێت: "به پێزانینێكی زۆره‌وه په‌یامی ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانمان وه‌رگرت، كه بریتی بوو له پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنم به سه‌رۆكی حه‌ماس و سه‌ره‌خۆشی بۆ شه‌هیدبوونی هه‌نیه".
به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ستایشی به‌شداری حزبوڵای لوبنانی له به‌ره‌كانی "میحوه‌ری موقاوه‌مه" و پاڵپشتی و به‌شداریكردنی له شه‌ڕه‌كه‌دا كرد.
وتیشی: "شه‌هیدبوونی ئیسماعیل هه‌نیه له شه‌ڕی باهۆزی ئه‌قسا ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه خوێنی سه‌ركرده‌كان له خوێنی گه‌لی فه‌له‌ستین به‌نرختر نییه".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌م خوێنه پاك و كاروانه به‌ره‌كه‌تداره‌ی شه‌هیدان له به‌رامبه‌ر داگیركاری نازی- زایۆنی، به‌هێزتر و زیاتر ده‌كات".