لە ساڵیادی كوژرانی ژینا ئەمینیدا، 34 ژنی زیندانیكراو لە ئێران مان لە خواردن دەگرن
  2024-09-15       159       

لە زیندانی ئێڤینی تاران، 34 ژنی زیندانیكراو بۆ بەرزڕاگرتنی دوەمین ساڵیادی كوژرانی ژینا ئەمینی، دو رۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كردوە.

ئاوێنە: نێرگس محەمەدی، خاوەنی نۆبڵی ئاشتی لە پەیامێكدا لە زیندانەوە ئاماژەی بەوەداوە كە لە زینادنی ئێڤینی تاران 34 ژنی زیندانیكراو لەدوێنێوە بۆ بەرزڕاگرتنی دوەمی ساڵیادی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و كوژرانی ژینا ئەمینی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كردوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە"ژنانی زیندانی سیاسی و بیروباوەڕ لە زیندانی ئێڤین، جارێكی تر بۆ هاودەنگی لەگەڵ خەڵكی ناڕازیی ئێراندا دژبە سیاسەتە سەركوتكارەكانی دەسەڵات، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كردوە."

زنان زندانی سیاسی - عقیدتی در اوین یک بار دیگر برای هم صدایی با مردم معترض ایران علیه سیاست های سرکوبگرانه حکومت، اقدام به اعتصاب غذا کرده اند.

نێرگز محەمەدی وتوشیەتی"ئێمە داوای كردەی چالاك لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و خەڵكی سەرتاسەری جیهان دەكەین نەك ئەوەی چاودێر بن."

ئاماژەی بەوەشداوە "داوا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەین بە تۆمەتی ئاپارتایدی رەگەزی، كۆتایی بە بێدەنگی و بێ كردەییان لەبەرامبەر ستەم و جیاكاری و وێرانكاریی دەسەڵاتە ئایینی و ستەمگەراكان دژبە ژنان، بهێنن. صونكە ئازدیی ژنان لە چنگی ستەم و جیاكاری، بەخشینی توانایە بە هێزی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و دیموكراسی.

هاوكات لە تۆمارێكی دەنگیدا كە بەشێكی لەلایەن نێرگس محەمەدی بڵاوكراوەتەوە، ژنانی زیندانیكراوی زیندانی ئێڤین، دەنگی چەندین ژن دێت كە پێكەوە سرودێكی ئازادیخوازانە دەڵێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×