بەریتانیا  باندێكی كوردی دادگای كرد كە تاوانبارن بەبازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەرەوە
  2024-09-16       282       

بەریتانیا باندێكی كوردی دادگای كرد كە تاوانبارن بەوەی بە بەهای زیاتر لە ٤٠٠ هەزار پاوەن بازرگانیان کردووە بەماددەی هۆشبەرەوە

 

ئاوێنە، كاوە ڕەش: پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندبووە، بەپێی خەمڵاندنەكان ئەو گروپە كوردە، بەبەهای زیاتر لە ٤٠٠ هەزار پاوەند بازرگانیان  بەمادەی هۆشبەرەوە كردووە،  بۆكارەكەشیان چەندین شوێنی بازرگانی  وەک، سەرتاشخانەو شوێنی ئۆتۆمبێل شۆردن‌و ئۆتۆمبیلی تەكسیان بەكارهێناوە، بۆ مامەڵەو گوستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان.  هەروەها بەەچەندین ڕێگای جیاوازیش، پارەو مادەی هۆشبەریان لەنێوان شارو شارۆچكەكانی بەریتانیا  گواستۆتەوە. 

لەكاتی دادگای كردنی ئەو گروپە، كە لە١٢  تاوانبار پێكهاتبوون، دادوەر ڕایگەیاند:  بەڕاستی جێگای داخ و بێزارییە لێرەدا، كاتێك سەرۆكی ئەو باندەو ئەوانی دیكە، لەوڵاتی عێڕاقەوە پەنایان بۆ بەریتانیا هێناوەو لێرە مۆڵەت‌و مافی مانەوەیان پێدراوە بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت،  بەڵام بە بەشداری كردنیان لەتاوانی وەها گەورەدا پاداشتی وڵاتەكەمان دەدەنەوە!!".

 باندە كوردەكە، بنكەی سەرەكیان هەردوو شاری بێرمینگهام‌و سواینسی بووە، لەڕێگای چەندین مۆبایلی جیاوازەوە پەیوەندیان بەكڕیارو بەكارهێنەرەكانی ماددەی هۆشبەرەوە كردووە.

بەپێی گێڕانەوەكانیان لەدادگای شاری سواینسی، ئەو گروپە دوو ژنشیان بەكارهێناوە بۆ مامەڵەو گوستنەوەی ماددە هۆشبەرەكانیان لەنێوان شارو شارۆچكەكانی بەریتانیا.

ئەو ماددە هۆشبەرانەی كڕین و فرۆشتنیان پێوەكردون لەجۆری "كۆكاین و كانەبی"دا بوون.

لەكاتی ئۆپراسیۆنی گرتن و پشكنینی شوێنی بازرگانیی و ماڵی ئەوگروپەدا، پۆلیس دەستی بەسەر چەندین كیلۆ مادەی هۆشبەری كۆكاین و كانەبیدا گرتووە، لەگەڵ بڕێكی زۆر پارەی كاش و چەك و چەقۆی نایاسایی. 

دادگای شاری سواینسی، سزای زیندانی كردنی بۆ ئەو گروپە كوردە دەركردووە كەپێك هاتوون لەهەریەكە;

ت. آ، تەمەن ٣٣ساڵ و سەرۆكی گروپەكە، بە١٢ساڵ زیندانی سزا دراوە.

ك. ك، تەمەن ٣٩ساڵ، بە٤ساڵ زیندانیكردن

ع. م، تەمەن، ٣٩ساڵ، بە٣ساڵ و ٤مانگ زییندانیكردن

ب.س، تەمەن ٣٣ساڵ، بە٤ساڵ زیندانیكردن 

آ. پ، تەمەن ٢٦ساڵ، بە ٤ساڵ زیندانیكردن

د. خ، تەمەن ٢٣ساڵ، بە٣ساڵ زییندانیكردن

ك. ع، تەمەن،٣٠ساڵ،  بە٣ساڵ زیندانیكردن

و. ی، تەمەن ٣٤ساڵ، بە ٣ساڵ زیندانیكردن

س.ع، تەمەن ٤١ساڵ، بە ٣ساڵ زیندانیكردن

ل.ج، تەمەن. ٢١ساڵ، بە٤ساڵ و ٣مانگ زیندانیكردن

م .ح،  تەمەن ٢٧ساڵ، بە٣ساڵ زیندانیكردن

هاوكات لەگەل ئەوگروپە كوردە، دوو ئافرەتی بیانیش كە بۆئەوان كاریان كردووە سزا دراوان. 

بەڵام دوو كوردی دیكەش، كە پۆلیس بڕوای وایە بەریتانیایان جێهێشتبێت و هەڵاتبنەوە بۆ كوردستانی عێڕاق، هێشتا سزا نەدراون. بریارە دادگا، لەكاتی ئامادە نەبوونیان لەمانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو، ئەگەر ئامادە نەبن، سزایان بەسەردا بسەپێنێت.

لەگەڵ سزای زیندانی كردن بۆ تاوانبارای ئەو گروپە دادوەر دەڵێ: دوای كۆتایهاتنی سزای تاونباران، ڕەوشی ئەو گروپە دەكەوێتە سەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی، كە بەچ شێوازێك دواتر مامەڵەیان لەگەڵ دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×