ئه‌و دوو كه‌سه‌ى خه‌ڵكیان ده‌برده‌ ناو داعش‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركران
  2024-09-18       720       

ڕاگه‌یه‌نراوێكى هێزه‌كانى ئاسایشى ڕۆژئاواى كوردستان ورده‌كاریى هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى ئاشكراكردوه‌ له‌سنورى حه‌سه‌كه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ئه‌و دوو كه‌سه‌ى خه‌ڵكیان ده‌برده‌ ناو داعش‌و چه‌كداریان ده‌كردن، ده‌ستگیركراون.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى هێزه‌كانى ئاسایشى ڕۆژئاواى كوردستان، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا دەستگیرکردنی دوو كەسیان ڕاگەیاندوه‌ کە كاری دامەزراندنی ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەكرد لەگوندەواری شاری حەسەكە.

ئاسایش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان ڕۆژی دوشەممەی ڕابردوو هەڵمەتێكی ئەمنییان لەشارۆچکەی (عەریش)ی سەر بەقەزای شەدادی لەباشوری گوندەواری حەسەکە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا دوو کەس دەستگیرکران، كه‌ كاریاندەكرد بۆ دامەزراندنی ئەندامانی داعش‌و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "دەزگای ئاسایشی گشتیی توانیویەتی بەڵگە کۆبکاتەوە دەیسەلمێنێت كە ئەو دوو كەسە لەگەڵ داعش تێوەگلاون".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئاسایش دەستیان بەسەر چەک‌و تەقەمەنی‌و کەرەستەو پارەو 20 ئامێری پەیوەندیکردندا گرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×