بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە هەندێ ناوچە نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەى چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە و پلەکانی گەرما سێ تا چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 34 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 16 پلەیە.