ئێوارەی ئهمڕۆ سێشەممە، هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل، دیمەشقی پایتەختی سوریای کردە ئامانجو 7 کەس کوژران.
ئاوێنه: میدیای فەرمیی سوریا بڵاویكردهوه، ئیسرائیل هێرشیکردۆتە سەر دیمەشق و بەو هۆیەوە 7 کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵەو 11 کەسیش بریندار بون.
میدیای فەرمیی سوریا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتوجێبوون لەگەڕەکی مەزە بووە کە ژمارەیەک باڵیۆزخانەی تێدایە.
سوپای ئیسرائیل ساڵانێکە ئامانجهكانی ئێران لهسوریا دهكاته ئامانج، بەڵام لەدوای 7ی 10ی 2023وه كاتێك بزوتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، ئەو هێرشانه زیادیانكردووه.