ئیسرائیل كوشتنی داڕێژەری پیلانی هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی ڕاگەیاند
  2024-10-10       496       

سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنان ڕاگەیاند، دەڵێن: ئەو كەسە بەرپرسیار بوو لە تەقاندنی سەدان مووشەك بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا.

ئاوێنه‌: سوپای ئیسرائیل لە بارەی كوژرانی فەرماندەیەكی سەربازیی حزبوڵای لوبنان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، كه‌ تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە هێرشێكیاندا بۆ سەر لوبنان توانیان ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنان بكوژن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە بەرپرسیار بووە لە تەقاندنی سەدان مووشەك بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا لە ناو خاكی ئیسرائیل.

لە ماوەی ڕابردوودا حزبوڵا لە ئاستی سەركردایەتیدا گورزێكی بەهێزی بەركەوتووە، كە چاودێران پێیان وایە كاریگەریی زۆری لەسەر تواناكانی ئەو حزبە لە مەیدانەكەدا هەبووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێكی حكومەتی لوبنان بڵاویكردەوە، حزبوڵا وازی لە پەسەندكردنی ئاگربەست لە غەزە هێناوە وەك مەرجێك بۆ ئاگربەست لە لوبنان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×