ئیسرائیل بەرپرسێكی حزبوڵا لەناوەڕاستی بەیروت دەكاتە ئامانج
  2024-10-10       309       

ئەمشەو پێنجشەممە، ئیسرائیل دو هێرشی كردە سەر ناوەڕاستی بەیروت، بەپێی وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە هێرشەكەدا 18 كەس كوژراون و میدیای ئیسرائیلیش دەڵێت، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبوڵا كراوەتە ئامانج.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشی ئەمشەو سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەیەكی لە ناوەڕاستی بەیروتی پایتەخت لانیكەم 18 كەس كوژراون و 92 كەسی دیكەش برینداربون.

بەپێی میدیای ئیسرائیل لە هێرشەكەدا وەفیق سەفا، بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی حزبوڵای لوبنان كراوەتە ئامانج و تاوەكو ئێستا چارەنوسی نادیارە.

میدیای ئیسرائیل بەرلەوە ئاماژەی بەوەدابو كە هێرشەكە "كەسایەتییەكی دیار"ی حزبوڵای كردۆتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×