لەهێرشێکی درۆنی حیزبوڵڵای لوبناندا بۆ سەر حەیفای ئیسرائیل 67 بریندار لێکەوتووەتەوە، برینی بەشێک لەبریندارەکان سەختە.
ئاوێنه: حیزبوڵای لوبنان هێرشێکی درۆنی کردە سەر شاری بینیامینا لەناوەڕاستی ئیسرائیل و بەگوێرەی دامەزراوەی فریاگوزاریی ئیسرائیل لەهێرشەکەدا لانیکەم 3 کەس کوژراوەو زیاتر له 60 کەسی دیکەش بریندار بون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە کە دۆخی هەشت لەبریندارەکان ناجێگیرە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل هێرشەکە بەدوو درۆن کراوەو یەکێک لەدرۆنەکان خراوەتە خوارەوە، بەڵام درۆنەکەی دیکە توانیویەتی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ببەزێنێت.