پۆلیسی کالیفۆرنیا دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە ویستوویەتی بە چەکەوە بچێتە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپەوە.
ئاوێنە: پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاشکرایکردووە، لە کاتی پشکنینی ئەو کەسانەی دەچوونە شوێنی کۆبوونەوەی جەماوەری دۆناڵد ترەمپ کەسێک دەستگیرکراوە کە ژمارەیەک چەکی پێبووە جگە لە پاسپۆرتی ساختە و تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختە.
تۆمەتبارەکە ناوی فیم میلەرە تەمەنی 49 ساڵانە و لە ویلایەتی لاس فێگاس دادەنیشێت، لە زیندان بووە و رۆژی شەممە بە بارمتەی یاسایی ئازادکراوە.
پۆلیسی کالیفۆرنیا جەختیکردووەتەوە، هیچ زیانێک بەر ترەمپ و ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە نەکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.