هاریس‌و ترامپ لە چ رابردوویەکەوە دێن؟
  2024-11-04       736       
زۆر پێش ئەوەی بزانن مانای کۆشکی سپی چییە، کامالا هاریس‌و دۆناڵد ترەمپ کاتێک هەردووکیان تەمەنیان سێ ساڵ بووە

ئا: ئاوێنە

 

هاریس‌و ترامپ لەدوو رابردووی جیاوازو لەدوو پەروەردەی جیاوازو لەدوو پێگەی چینایەتی جیاوازەوە دێن، کە کاریگەری لەسەر جیهانبینی‌و پاشخانی بیرکردنەوەی سیاسییان هەبووە.

 

هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ژیانی منداڵی خۆی لەئۆکلاند لەویلایەتی کالیفۆرنیا بەسەربردووە. ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان، لەشاری کوینز لەویلایەتی نیویۆرک گەورە بووە.

 

هاریس‌و خوشکەکەی مایا لەلایەن دایکە هیندۆسییەکەیان "شیامالا گۆپالان هاریس"، توێژەری شێرپەنجەی مەمک‌و چالاکوانی کۆمەڵایەتی پەروەردە کراون - وێنەی چەپ

باوکی دۆناڵد ترامپ، فرێد ترامپە، کۆچبەرێکی ئەڵمانی بووەو دایکیشی ماری ئان ماکلۆد ترەمپ لەسکۆتلەندا لەدایکبووە. ئەوان کاتێک کوڕەکەیان تەمەنی ١٣ ساڵان بوو، خستە ئەکادیمیای سەربازی نیویۆرک  وێنەی راست

 

هاریس بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەقوتابخانەیەکی ئامادەیی لەشاری مۆنتریال لەکەنەدا خوێندوویەتی‌و دایکی وەک وانەبێژ لەزانکۆی مەکگیل کاری کردووە. پاشان ناوی خۆی تۆمار کرد لەزانکۆی هاوارد لەواشنتۆن کە لەمێژوودا بەزانکۆی ڕەشپێستەکان بەناوبانگە.

ترامپ دەڵێت پێنج ساڵ مەشقی سەربازیی کردووە کە لەساڵی ١٩٥٩وە دەستیپێکردووەو ئەمەش یارمەتیدەر بووە لەگەشەدان بەتواناکانی سەرکردایەتیکردنی. هەرچەندە چوار جار بەهۆکاری خوێندنی ئەکادیمی‌و جارێکیش بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە بەشداری شەڕی ڤێتنامی نەکردووە.

 

کامالا هاریس، لەتەمەنێکی بچووکەوە لەڕێگەی دایکییەوە بەبزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان ئاشنا بووەو لەساڵی ٢٠٠٤دا بەشداری لەڕێپێوانی ساڵانەی ئازادی مارتن لوتێر کینگ جونیۆر کرد لەواشنتۆن.

ترامپ دوای تەواوکردنی خوێندنی لەزانکۆی پێنسیلڤانیا، وەک جێنشینی باوکی، بەڕێوەبردنی بزنسی خێزانەکەی گرتە ئەستۆ.

 

هاریس، دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، گەڕایەوە کالیفۆرنیاو لەوێ بۆ پۆستی داواکاری گشتی ویلایەتەکە هەڵبژێردراو لەساڵی ٢٠١٦دا وەک سیناتۆر چووە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.

هاوکات لەگەڵ چوونی هاریس بۆ کۆنگرێس، ترامپ بەشکستپێهێنانی هیلاری کلینتۆن جیهانی سەرسام کرد، بۆ یەکەمجاریش چووە ناو کۆشکی سپییەوە.

دوای سێ ساڵ، هاریس هەڵمەتێکی سەرەتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەستپێکردو سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام لەلایەن جۆ بایدن کە براوەی کێبڕکێی پارتی دیموکرات بوو، وەک کاندیدی جێگری سەرۆکایەتی هەڵبژێردراو پێکەوە شکستیان بەترامپ‌و مایک پێنس هێنا لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠.

 

یەکەم سەردانی نێودەوڵەتی هاریس وەک جێگری سەرۆک کۆمار لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ گواتیمالا بوو، وەک بەشێک لەو بەرپرسیارێتییەی کە پێی سپێردرابوو بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانی ئەمریکای لاتین کە دەگەشتنە سنووری باشووری ئەمریکا لەڕێگەی مەکسیکەوە.

یەکەم سەردانی ترامپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ سعودیە بوو. ترامپ بانگەشە بۆ سیاسەتی گۆشەگیری دەکات کە بریتین لەدوورخستنەوەی وڵاتەکەی لە ململانێ دەرەکییەکان‌و پاڵپشتیکردنی پیشەسازی‌و ئابوری ئەمریکا.

 

هاریس هاوسەرگیری لەگەڵ دۆگ ئیمهۆف کردووە، کە بەردەوام بەناوی ئەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، هەروەها دایکایەتی بۆ منداڵەکانی ئیمھۆف دەکات کە لەژنەکەی تری ئەون.

هەرچەندە ئەندامانی جیاوازی بنەماڵەی دۆناڵد ترامپ لە ژیانی سیاسیدا ڕۆڵیان هەبووە، بەڵام مێلانیا، خانمی یەکەمی پێشووی دۆناڵد ترامپ، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترامپ لە\ساڵی ٢٠٢٤دا زۆر کەم دەرکەوت.

ترامپ لەهاوسەری یەکەمی ئیڤانا سێ منداڵی هەیە، لەهاوسەری دووەمی مارلا مەیپڵز کچێکی هەیە، لەهاوسەری سێیەمی میلانیا کوڕێکی هەیە.

 

هاریس تا ڕادەیەک درەنگ چووە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤ەوەو شوێنی جۆ بایدنی گرتەوە کە لەکێبڕکێکە کشایەوە. ئەو وەک یەکەم ژنی ڕەشپێست و ئاسیایی-ئەمریکی کە دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی‌، کە ڕووداوێکی مێژووییە.

لەپارتی رکەبەردا، دۆناڵد ترەمپ توانی بۆ سێهەمین جار ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا. ئەو لەکۆنفرانسی کۆمارییەکان لەویلایەتی ویسکۆنسێن قسەی کرد "بەگوێیەکی بەستراوەوە"، دوای ئەوەی لەهەوڵی تیرۆرکردن لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ڕزگاری بوو.

سەرچاوە: بی بی سی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×