سەعدی پیرە: یەكێتی وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانی لایەنەكان پێكهێنا
  2024-11-04       811       

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، حزبەكەیان وەفدێکی دانوستاندنکاری بۆ سەردانی لایەنە بەشداربوەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێكهاتو سەردانی هەمو ئەو لایەنانە دەكەن کە کورسییان لە یەکێتی کەمتر هێناوە.

ئاوێنە: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای حزبەكەی وت"یەکێتی شاندێکی دانوستاندنکاری پێکهێناوە بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان، بەمەبەستی راوێژ و راگۆڕینەوە لەبارەی حکومەتی داهاتوى هەرێمی کوردستان".

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشی"شاندەکەیان سەردانی سەرجەم ئەو لایەنانە دەکات، کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا کورسییان لە یەکێتی کەمتر بەدەستهێناوە".

بەپێی میدیای یەكێتی وەفدی دانوستانكاری حزبەكە پێكدێن لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، نزار ئامێدی، رزگار حاجی حەمە، شاڵاو شێخ سەڵاح.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان 23 كورسی بەدەستهێناوەو دوەمی هەڵبژاردنەكەیە لەسەر ئاستی هەرێم و تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان كورسی لە یەكێتی زیاترە.

بەپێی لێدوانەكەی سەعدی پیرە بێت وەفدە دانوستانكارەكەی یەكێتی تەنیا سەردانی پارتی ناكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×