پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-11-30       367       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونى هەندێ پەڵەهەور لەناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 16، دھۆک: 16، کەرکوک: 18، ھەڵەبجە: 17، زاخۆ: 16، حاجی ئۆمەران: 6، سۆران: 15، گەرمیان: 19 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×