ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو لێدوانەی ڕەتکردەوە کە بە ناوی ئەوەوە دەربارەی داوای دەستوەردانی ئیسرائیل بڵاوکرابووەوە.
ئاوێنە: ئیلهام ئەحمەد لە هەژماری خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، “ئەو لێدوانانەی دراونەتە پاڵم دەربارەی داوای دەستوەردانی ئیسرائیل لە سووریا و ڕەتکردنەوەم بۆ هەڵگرتنی سزاکان هەواڵی درۆن و هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە”.
وتیشی: “داوا لە هەموو سوورییەکان دەکەین پشت بە سەرچاوە متمانەپێکراوەکان ببەستن و نەکەونە دوای هەڵمەتی چەواشەکاری ڕاگەیاندن”.
پێشتر ئەو لێدوانەی بەناوی ئیلهام ئەحمەدەوە بڵاوکرابووەوە، کاردانەوەی لە ناوخۆی سووریا و هەندێک لایەنی ناو هەرێمی کوردستان لێکەوتبووەوە.
لای خۆشیەوە محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، هه‌ندێک لێدوانى په‌رپرسانى كوردانى ڕۆژئاوا به ده‌ربڕینى سۆز بۆ قه‌واره‌ى زایۆنیزم و پێشوازى له ڕۆڵى قه‌واره‌ى زایۆنى له سووریا و ناوچه‌كه، جێى سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه.
ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌یره، پاش ئه‌و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژییه‌ى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى غه‌ززه كرا، له‌نێو كوردا هه‌بێ سۆزى بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه هه‌بێ كه ئێستا له هه‌موو جیهاندا له‌كه‌دار وناشیرین بووه، دوالێدوانى خاتوو ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی رۆژئاوا له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كى قه‌واره‌كه، به ئاشكرا باسى ئەو هاوسۆزییەی كردووه.
کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هاوسۆزى و په‌یوه‌ندییه‌ى داوا ده‌كرێ، هیچ خزمه‌تێك به ناوبانگ و دۆزى گه‌لى كورد له جیهانى ئیسلامى و ناوچه‌كه‌دا ناکات.