دادگای فیدڕاڵی سكاڵای جوتیارانی كوردی ڕەتكردەوە
  2025-02-19       546       

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەسەر چەند دۆسییەیەک داوە، کە دوانیان پەیوەندیدارە بە سکاڵای جوتیارانی قەزای داقوق و بڕیاری داوە کە هەردوو سکاڵاکە ڕەت بکاتەوە و ئیشی لەسەر نەکرێت.

ئاوێنە: دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە 19ی شوبات كۆبووەوە و تیایدا دادبینی بۆ چەند داوایەك كرد و بڕیاری ئەوەی داوە، کە دۆسییەکان ڕەت بكاتەوە بەو پێیەی پەیوەندییان بە دەرکردنی یاسای “هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕش و گەڕاندنەوەی موڵکەکان بۆ خاوەنەکانیان” کە چەند ڕۆژی ڕابردو لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوکراوتەوە.

شایەنی باسە لە هەردوو دۆسییەکەدا ژمارەیەک جوتیاری سنوری قەزای داقوق سکاڵایان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە و داوا دەکەن دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر نادەستوریبونی چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوە بدات، کە تایبەتە بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوورەکە

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×