كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران دەبێت و لە هەندێك كات و شوێن بارانەكە بەلێزمە دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرماش دادەبەزن، درەنگانی شەو كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت، سبەی یەكشەممە، پلەكانی گەرما رو لەبەرزبونەوە دەكەن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشـتى هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێ کات و شوێن دابارین بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، لە درەنگانی شەودا کەش سەقامگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆیایی دێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما، 3 تا 5 پلە نزمتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش رو لە بەرزبونەوە دەكەن بەشێوەیەك كە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 25، سلێمانی: 22، دھۆک: 23، کەرکوک: 27، ھەڵەبجە: 21، زاخۆ: 24، حاجی ئۆمەران: 16، سۆران: 21، گەرمیان: 29 پلە.