سەمیر هەورامی: لیستی مووچە هیچ گرفتێکی نەماوە
  2025-04-06       261       

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت کە لیستی مووچە هیچ گرفتێکی نەماوە و دوای 20ی ئەم مانگەش دەینێرن بۆ بەغداد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مانگی سێ هەمان لیستی مانگی دوو بوو بۆیە کەمترین گرفتی لای حکومەتی عێراق هەبوو کاتێک وردبینی تێدا کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە لیستی مانگی چواریش هەمان ئەو لیستەی پێشوووە کە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێردرێت “بۆیە پێموایە کەترین کاتی دەوێت بۆ وردبینیکردن و پاشان پارەی بۆ تەرخان دەکرێت”.

سەمیر هەورامی ڕاشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچە ئامادە دەکرێت و دوای 20ی مانگ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دەیگەیەننە وەزارەتی دارایی عێراق.

وتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی، جەختیکردەوە کە هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەدا نەماوە و تەنیا یەک گرفت هەیە ئەویش پرسی نەوتە.

وتیشی: “هێشتا ڕێککەوتن لەسەر پرسی نەوت نەکراوە، هەنگاوی باش نراوە و بەهیواین بەمنزیکانە چارەسەر بکرێت و ئەوەش نابێتە هۆکارێک بۆ دواکەوتنی مووچە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×