سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕوو لەناوچە مەترسیدارەکان مەکەن، دەشڵێت، بەپێی ئاماری ساڵانەی دەزگامان زۆری قوربانیانی مین و تەقەمەنی پەیڕەونەکردنی ڕێنماییەکانی دەزگای مینە لەلایەن هاوڵاتیان لەکاتی نزیک بوونەوەیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بۆ کردنی گژوگیای بەهارە.
ئاوێنە: جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆكردنەوەی گژوگیا بەهارییەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕوو لەناوچە مەترسیدارەکان نەكەن و گیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.
دەشڵێت، ئێمە لە دەزگای گشتی کاروباری مین رۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانمانەوە بەو توانایەی هەمانە بەردەوامین لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان.
باس لەوەشكردووە، بەهۆی زۆری ڕووبەری پیسبوو بەمین و تەقەمەنی نەتواندراوە سەرجەم کێڵگە مینەکان پاکبکرێتەوە.
وتوشیەتی، بەپێی ئاماری ساڵانەی دەزگامان زۆری قوربانیانی مین و تەقەمەنی پەیڕەونەکردنی ڕێنماییەکانی دەزگای مینە لەلایەن هاوڵاتیان لەکاتی نزیک بوونەوەیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بۆ کردنی گژوگیای بەهارە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمساڵ بەهۆی ڕووكردنەوە چیاكان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە مەبەستی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهاری مین بە ژمارەیەك هاوڵاتیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.