ئەمڕۆ جەهەپە بیستو یەکەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی بەستو ئۆزگور ئۆزێل دووبارە وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.
ئاوێنە: لەسەر بانگەوازی سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزێل، ئەمڕۆ بیستو یەکەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لەناوەندی ڕۆشنبیری نازم حیکمەت لەئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەرێوەچوو، ئۆزگور ئۆزێل بە بەدەستهێنانی هەزارو ١٧١ دەنگ لە کۆی هەزارو ٢٧٦ بەشداربووانی کۆنگرەکە، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.