پۆلیسی ئاكرێ: 8 تۆمەتباری شەڕەكەی شەوی رابردوی گردەسێن دەستگیركران
  2025-04-07       209       

پۆلیسی ئاكرێ لەبارەی شەڕە تەقەكەی شەوی رابردوی ناحیەی گردەسێن، رایگەیاند، شەڕەكە لەنێوان دو لایەندا لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆن دروست بوەو 8 تۆمەتبار دەستیگركراون.

ئاوێنە: پۆلیسی ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، شەڕە تەقەكەی شەوی رابردوی ناحیەی گردەسێن لەلایەن پۆلیس، پێشمەرگەی زێرەڤانی و ئاسایشەوە كۆنترۆڵكراوەو شەڕەكەش لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆن بوە لەنێوان دو لایەندا.

ئەوەشی خسۆتەڕو، هێزە ئەمنییەكان توانیویانە 8 تۆمەتباری شەڕەكە دەستگیربكەن و دەستیش بەسەر چەكەكانیاندا بگرن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرجەم تۆمەتبارەكانی دیكەش دەرچوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×