نێچیرڤان بارزانی: دینەمۆی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک، کەرتی تایبەتە
  2025-04-08       198       

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دینەمۆی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک، کەرتی تایبەتە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی لە ئیمارات لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ کێشەی تەکنیکی دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "من باوەڕی تەواوم بەوە هەیە کە دینەمۆی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک، کەرتی تایبەتە، لەو رۆژەوەی دەستەی وەبەرهێنانیشمان دامەزراند، من لەو بڕوایەدا بووم، پێویستە رێگە بە وەبەرهێانی کەرتی تایبەت بدرێت، رۆڵی خۆیان ببین، لە هەر وڵاتێک کەرتی تایبەت توانی ڕۆڵی خۆی لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیدا ببینێت، ئەو وڵاتە پێش دەکەوێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی به سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کرد، بۆ رێگریکردن له راکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێی بەردەوامی ناوچەکه.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×