راگەیەندراوی وەفدی دەم پارتی لەبارەی كۆبونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان
  2025-04-10       596       

وەفدی دەم پارتی لەدوای كۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەردۆغان لە راگەیەندراوێكدا كۆبونەوەكە بە "بەرهەمدارو پڕ لە هیوا" ناودەبات و دەشڵێت، بە سەرتاسەریی توركیای رادەگەیەنین كە ئەمڕۆ گەشبینترین لە دوێنێ.

ئاوێنە: وەفدی دەمپارتی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبونەوە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"كۆبونەوەكەمان لەگەڵ ئەردۆغان و وەفدی یاوەری، لە كەشێكی زۆر ئەرێنی و بونیادنەرو بەرهەمدارو پڕ لە هیوا بۆ ئایندەدا، بەڕێوەچو."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەفدی دەم پارتی، لە كۆبونەوەكەدا "جەخت لە گرنگی ئەو خاڵە كرایەوە كە پرۆسەكە پێیگەیشتوە، ئاڵوگۆڕی بیروڕاكرا لەبارەی قۆناغەکانی داهاتو. راگەیەندرا، قۆناغێک کە توندوتیژی و ململانێی تێدا نەبێت و کایەی دیموکراسی و سیاسی تێدا بەهێزتر بكرێت، گرنگییەکی تەواوی بۆ وڵات و هاوڵاتیانمان و ناوچەکەمان هەیە."

ئاماژەی بەوەشداوە "وەفدو پارتەكەمان لە قۆناغی داهاتودا بە ئیرادەو پەرۆشییەكی بەهێزترەوە بەردەوام دەبن لەسەر كارەكانیان بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی. جێی شانازیمانە بەسەرتاسەریی وڵاتەكەمانی رابگەیەنین كە ئێمە ئەمڕۆ گەشبینترین لەچاو دوێنێ."

وەفدەكەی دەم پارتی وتوشیەتی"سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و توێژە کۆمەڵایەتییەکان دەكەین کە بە پێشنیارو هۆشداری و ڕەخنەکانیان پڕۆسەكەیان بەهێزكردوە."

زۆرترین بینراو
ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییان؛ هیچ بڕە پارەیەکی زیادە مەدەن بە بریکارەکان
كۆمه‌ڵه‌ ده‌نگۆی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌ك و برینداربونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌
عەبدولئەمیر شەمەری پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراقی وەرگرتەوە
ترەمپ: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعودیە بە مەرجی پەیوەستبوونە بەڕێککەوتنەکانی ئەبراهام
پەرلەمانتارێكی عێراق: له هەرێم بە بەهای دو تریلیۆن دینار موڵكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌
عەباس عراقچی: عەلی زەیدی نێوەندگیر نییە لە نێوان ئەمریکا و ئێران
سەردانی عەلی زەیدی بۆ تاران؛ تاقیکردنەوەی سیاسەتی هاوسەنگیی بەغدا لە نێوان ئەمریکا و ئێران
ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە؛ هەنگاوە سەربازییەکان بۆ توندکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئێران خێرا دەکرێن
جەمال کۆچەر: پڕۆژەی ناردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە؛ چاوەڕوانی بڕیاری عەلی زەیدین
واشنتۆن پۆست: ترەمپ بیر لە دەستوەردانی سەربازی لە"مالی" دەکاتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×