حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه تێكهه‌ڵچون له‌نێو پێشمه‌رگه‌كانی له دۆڵی ئالانه روی دابێت و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبه‌كه بریندار بوبێت.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، هەواڵیک بڵاوکراوەتەوە گوایە لە دۆڵی ئالانە تێکهەڵچونێک لەنێو پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕوی داوە و بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکرات بریندار بوه.
وتوشیه‌تی، حزبی دیموکراتی کوردستان ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت نە ئێستا و نه لە ڕابردوشدا قەت هیچ چەشنە ئاڵۆزی و تێکەڵچونێک لەنێو پێشمەرگەکانی حزبی دیموکرات‌دا ڕوی نەداوە و ئەم هەواڵە ڕاست نییە.