بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی خۆسەر: هەمو لایەنە كوردییەكان رێككەوتوین و سیستمی فیدراڵیمان دەوێ
  2025-04-10       584       

بەدران چیا كورد، راوێژكاری ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا رایگەیاند، هەمو لایەنە كوردییەكان لەسەر "دیدگایەكی سیاسی هاوبەش" رێككەوتون و سیستمی فیدراڵیان بۆ سوریا دەوێت. سەركردەیەكی ئەنەكەسەش پێیشبینی دەكات لە كۆتایی ئەم مانگەدا رێككەوتنەكەی لایەنە كوردییەكان رابگەیەنن. دەشڵێت، كاتێكیش چوینە دیمەشق داواكارییەكانی خۆمان دەخەینەڕو.

ئاوێنە: بەدران چیا كورد، راوێژكاری ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز جەختی كردۆتەوە كە هەمو لایەنە كوردییەكان لەسەر دیدگایەكی سیاسی هاوبەش رێككەوتون و داوای سیستمی فیدراڵی دەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسەكە، لایەنە كوردییەكانی سوریا، مانگی رابردو لەسەر دیدگایەكی سیاسی هاوبەش رێككەوتون كە داخوازیی فیدراڵی لەخۆدەگرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا بەڕەسمی رێككەوتنەكەیان رانەگەیاندوە.

بەدران چیا كورد كە رۆیتەرز بە بەرپرسی باڵا لە ئیدارەی خۆسەر ناوی هێناوە، وتویەتی، رێككەوتنی سەرجەم لایەنە كوردییەكان لەسەر دیدگایەكی سیاسی هاوبەش، جەخت لە پێویستی بونی "سیستمێكی پەرلەمانی، فیدراڵی، فرەیی، دیموكراسی" دەكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی راگوزەری سوریا پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا دژایەتی خۆی بۆ سیستمی فیدراڵی راگەیاندبو بە پاساوی ئەوەی لەلایەن خەڵكەوە قبوڵكراو نییەو لەخزمەتی بەرژەوەندییەكانی سوریاشدا نییە.

بەدران چیا كورد وتویەتی، پرسی سەرەكی سوریا بریتییە لە "پاراستنی تایبەتمەندی ئیداری و سیاسی و كولتوری هەر ناوچەیەك" و ئەوەش پێویستی بەوەیە كە هەمو ناوچەیەك "ئەنجومەنی تەشریعی، دەزگای جێبەجێكردنی خۆی هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی خۆی و هەروەها خاوەنی هێزی ئەمنی ناوخۆی خۆی بێت."

بەرپرسە باڵاكەی رۆژاڤا جەختی كردۆتەوە، ئەوانەش دەبێت لە چوارچێوەی دەستوردا جێیان بكرێتەوە.

هەروەها سلێمان ئوسو، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتوە، پێشبینی دەكات كە رێككەوتنەكەی لایەنە كوردییەكانی سوریا لەسەر دیدگا هاوبەشەكە، لە كۆنگرەیەكدا لە كۆتایی ئەم مانگەدا رابگەیەندرێت.

ئوسو جەختی كردۆتەوە كە پێشهاتەكانی سوریا لەدوای روخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە، وایكردوە بەشێكی زۆر لە سورییەكان، سیستمی فیدراڵی بە "باشترین چارەسەر" بزانن و وتویەتی"پێمانوایە باشترین چارەسەر بۆ پاراسستنی یەكپارچەیی سوریا، سیستمی فیدراڵییە، چونكە سوریا وڵاتێكی فرەپێكهاتەو فرەئایین و فرەمەزهەبە."

سەركردەكەی ئەنەكەسە وتوشیەتی"كاتێك چوینە دیمەشق، بێگومان بوچۆن و داواكانی خۆمان دەخەینەڕو."

زۆرترین بینراو
ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییان؛ هیچ بڕە پارەیەکی زیادە مەدەن بە بریکارەکان
كۆمه‌ڵه‌ ده‌نگۆی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌ك و برینداربونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌
عەبدولئەمیر شەمەری پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراقی وەرگرتەوە
ترەمپ: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعودیە بە مەرجی پەیوەستبوونە بەڕێککەوتنەکانی ئەبراهام
پەرلەمانتارێكی عێراق: له هەرێم بە بەهای دو تریلیۆن دینار موڵكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌
عەباس عراقچی: عەلی زەیدی نێوەندگیر نییە لە نێوان ئەمریکا و ئێران
سەردانی عەلی زەیدی بۆ تاران؛ تاقیکردنەوەی سیاسەتی هاوسەنگیی بەغدا لە نێوان ئەمریکا و ئێران
ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە؛ هەنگاوە سەربازییەکان بۆ توندکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئێران خێرا دەکرێن
جەمال کۆچەر: پڕۆژەی ناردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە؛ چاوەڕوانی بڕیاری عەلی زەیدین
واشنتۆن پۆست: ترەمپ بیر لە دەستوەردانی سەربازی لە"مالی" دەکاتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×