بارانی بەلێزمە دەبارێت و لە لووتکەی چیاکانیش بەفربارین دەبێت
  2025-04-15       350       

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارینی بە لێزمە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، لەسەر لووتکەی چیاکانیش بەفربارین هەیە.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەورو باراناوى دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان هەندێ کات لێزمە باران و ئەگەرى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخەبەرزە سنوورییەکان هەیە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەشەودا کۆتایی دێت.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە پێنج بۆ حەوت پلە.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى، ئەگەرى نمە بارانى کەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى هەیە.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزمترین نزم دەبێتەوە سێ بۆ چوار پلەى سیلیزى بەرزرین بەرزدەبیتەوە بە (2-3 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

لای خۆیەوە ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند: “لە ئێستادا ناوەندی شەپۆلە ساردەکەی باکوور گەیشتووەتە سەر ناوچەکانمان بەھۆیەوە خێرایی با زۆر چالاکبووە لەگەڵ بوونی تەرزە و باران و بروسکە لەھەندێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین”.

دەشڵێت: “لە کاتەکانی داھاتوو تا ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بارانی باش و رێژە مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت لەگەڵ بەردەوام نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و لەکاتەکانی شەویشدا پێشبینی بارینی بەفر دەکەین لە ناوچە شاخاوییەکان لە سەنتەری پێنجوێن و ئەزمەر و گۆیژە و بەگشتی لەبەرزی 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لەشەودا ئەگەری بارینی بەفر دەبێت و بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت”.

زۆرترین بینراو
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان نا، من موچەی فەرمانبەران دەنێرم
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕێگە بە ترەمپ دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا دژ بە ئێران بەکاربهێنێت
سەرۆکی لوبنان سێ مەرج بۆ چەکدانانى حزبوڵا دیاری دەکات
یانزە شەو لەژێر ئاگردا؛ ئەمریکا ناوەندە سەربازییەکانی ئێران دەپێکێت و تاران بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەخاتە گەڕ
تره‌مپ بۆ‌ ئێران: یه‌ك كه‌شتی بكه‌نه‌ ئامانج، پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان له‌ناوده‌به‌ین
سیامەند موعینی: گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئامانجێکی ستراتیژییە و لێکتێگەیشتنی نهێنیمان لەگەڵ تاران نییە
وتەبێژی حکومەت: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×