بڕی دو هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی دەدرێتە هەر حاجییەك
  2025-05-01       157       

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بۆ حەجی ئەمساڵ بڕی دو هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی بە هەر حاجییەك بفرۆشرێت.

ئاوێنە: لە نوسراوێكی بانكەكەدا هاتوە، بۆ حەجی ئەمساڵ بڕیاردرا بڕی دو هەزار دۆلار بە هەر حاجییەك كە لەرێگەی وشكانی یان ئاسمانییەوە دەچێتە سعودیە بە نرخی رەسمی بفرۆشرێت كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە.

بانكی ناوەندی ئاگاداری بانكەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی كردۆتەوە كە لە رۆژی 4ی ئەم مانگەوە داواكاری حاجیان بۆ پێدانی ئەو بڕە دۆلارە، وەربگرن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×