ترەمپ: مایك واڵتز دەبێتە باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان
  2025-05-01       213       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لادانی مایك واڵتز لە پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا پشتڕاستدەكاتەوە دەڵێت، لەمەودوا ناوبراو دەبێت باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان و لەجێگەكەی ماركۆ رۆبیۆ، پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وەردەگرێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم كە مایك واڵتزم دیاریكردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان.

لەگەڵ ئەوەی میدیای ئەمریكی بڵاویكردەوە كە مایك واڵتز ناچار كراوە دەست لە پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بكێشێتەوە، بەڵام ترەمپ ستایشی كارەكانی ناوبراو كردوە چ وەك خزمەتی سەربازی، چ وەك ئەندامی پێشوی كۆنگرێس و چ وەك راوێژكاری ئاسایشی نەتەوە و وتویەتی، مایك واڵتز بەوپەڕی جدیەتەوە كاری كردوە بۆ بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەمان و دڵنیاشم كە هەمان شت دەكات لە پۆستە نوێكەیدا.

سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی، ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوە هاوكات لەگەڵ ئەركەكەی خۆی، پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییش بەڕێوەدەبات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×