کەشناسیی هەرێم هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی کەشی سبەینێ هەینییەوە و رایگەیاندووە، کەشی هەرێم و عیراق ناسەقامگیر دەبێت و رەشەبا و هەورەتریشقە و تاوەباران دەبێت، هەروەها خۆڵ دەبارێت.
ئاوێنە: کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، سبەینێ هەینی، کەشوهەوای ناوچەکە و عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسەقامگیر دەبێت، بەجۆرێک رەشەبا و هەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبێت.
دەشڵێت، سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات لەدوای نیوەڕۆوە و هەندێک کات دەگاتە سەروو 50 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، هەروەها لە ناوچەکانی باشوری هەرێم رێژەی تۆز و خۆل زیاتر دەبێت، بۆ کاتەکانی ئێوارە خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.
هاووڵاتیانیش ئاگادار دەکاتەوە بەوەی، پێشبینی روودانی ژمارەیەکی زۆر هەورەتریشقە دەکرێت.
هەروەها کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشەهوای بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت، سبەینێ هەینی، پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی