ئەو پاسەوانەی سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی گیانی لەدەستدا كە لەلایەن پاسەوانێكی دیكەی ناوبراوەوە تەقەی لێكراو برینداركرا. تەقەكەرەكە خوشكەزای سەعدی پیرە خۆیەتی.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاوێنە، چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا پاسەوانەکانی سەعدی پیرە، لەناوخۆیاندا بە شەڕ هاتبون و پاسەوانێکییان دەستڕێژی گوللـەی لە پاسەوانێکی دیكەی ناوبراو کردو برینداری كرد.
هەر بەپێی زانیارییەكان بریندارەكە دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گیانی لەدەستدا.
تەقەكەرەكەو ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ئامۆزای یەکترن و هەروەها تەقەكەرەكە خوشکەزای سەعدی پیرە خۆیەتی.