سەرۆکی شارەوانی سەحنایەی، حسام وەروەرو کوڕەکەی ئەمڕۆ کوژران، کە سەر بەتائیفەی دروزە، دوای ئەوەی پێشوازی لەهێزەکانی ئەمنی حکومەتی سوریا کرد.
ئاوێنە: تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی کوشتنی سەرۆکی شارەوانی لەئەستۆ نەگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە شەڕو پێکدادانی پچڕ پچڕ لەشارەکانی سەحنایاو سوەیدا لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریاو هێزەکانی دروز بەردەوامە.
دروزەکان دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەکیان لەگەڵ حکومەتی سوریادانو داوای یەکگرتوویی سوریا دەکەن، بەرەیەکیشیان دژی حکومەتی ئەحمەد شەرعنو داوای جۆرێک لەئۆتۆنۆمی دەکەن.
سەرۆکی شارەوانی سەحنایا لەحکومەتی سوریاوە نزیک بوو.