بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 26ی 4 تا 2ی 5ی 2025، زیاتر لە 6 ملیار دینارە كە 86%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 26ی 4 تا 2ی 5ی 2025، زیاتر لە 6 ملیارو 81 ملیۆن و 942 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیارو 230 ملیۆن و 576 هەزار دیناری واتە 86%ی نەختینەیەو هەروەها 851 ملیۆن و 366 هەزار دیناری واتە 14%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.