پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر و سۆران بایکۆتی دەوام دەکەن
  2025-06-07       186       

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر و ئیدارەی سۆران بڕیاری بایکۆتكردنی دەوامیان دا.

ئاوێنە: پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دوەم لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، بەهۆی تەواوبونی ماوەی یاسایی کارکردنیان و جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان، چیتر لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و سۆران دەوام ناکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە بێت لە سبەی شەممە 7ی حوزەیرانی 2025 پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دوەم لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بایکۆتی دەوام دەکەن تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×