دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە ئێران نابێت یۆرانیۆم بپیتێنێت و ئەگەر ئەو كارە بكات، ئەوا ناچارن رێگەی دیكە بگرنەبەر.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان جەختی كردەوە كە ئێران نابێت یۆرانیۆم بپیتێنێت.
وتیشی، ئەگەر ئەو كارە بكەن، ناچار دەبین بەڕێگەیەكی دیكە بەرامبەریان بگرینە بەر كە من ئەوەم ناوێت بەڵام لەو حاڵەتەدا هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نابێت.
لێدوانەكەی ترەمپ دوای چەند رۆژێك لە جەختكردنەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران دێت لەسەر ئەوەی كە وڵاتەكەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.