رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك رازی نین لە هێرشەكانی سەر ئێران و دەشڵێت، هەمو هەوڵێك دەدەین بۆ رێگریكردن لەوەی هێرشەكان ببنە مایەی كارەساتێكی گەورەتر.
ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە وتەیەكدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، "هەمو هەوڵێك دەدەین بۆ رێگریی لەوەی كە هێرشەكانی ئیسرائیل و پشتیوانەكانی بۆ سەر ئێرانی دراوسێمان ببنە مایەی كارەساتێكی گەورەتر."
جەختیشی كردەوە كە "بەهیچ شێوەیەك رازی نین بە هێرشەكان بۆ سەر سەروەریی ئێران و ئاسایشی ناوچەكەمان بە چاوپۆشین لەوە سەرچاوەكەیان كێیەو كاردانەوەی خۆمان لەوبارەیەوە بەرونی دەردەبڕین."