مەسعود پزیشكییان، سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی خوازیاری شەڕ نەبوە، بەڵام دەستدرێژییەكان بۆ سەر ئێران بێ وەڵام ناهێڵنەوە.
ئاوێنە: مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتی، ئێمە نە دەستپێشخەری جەنگ بوین و نە خوازیاری جەنگ، بەڵام دەستدرێژی بۆ سەر ئێرانی گەورە بێ وەڵام ناهێڵینەوە.
جەختیشی كردۆتەوە كە بەهەمو توانای خۆیانەوە بەرگریی لە ئاسایشی وڵاتەكەیان دەكەین و هەر برینێك بكرێتە جەستەی ئێران بە باوەڕ و عەقڵ و ئیرادەوە وەڵامی دەدەنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئێران لە وەڵامی هێرشەكەی رۆژی شەممەی ئەمریكادا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی، هێرشێكی موشەكی كردە سەر بنكەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر كە ئێران بە گەورەترین بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەكە ناوی دەبات.
جگە لە قەتەر، وڵاتانی ناوچەكە ئیدانەی هێرشەكەیان كرد و هۆشدارییان دا كە ئەوە ببێتە پێشهاتێكی مەترسیدار بۆ جەنگ لە ناوچەكە.