ئیسرائیل دۆزینەوەی تەرمی محەمەد سینواری راگەیاند
  2025-06-07       2206       

بەپێی ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، سوپای وڵاتەکەی تەرمێکیان دۆزیووەتەوە، گومان دەکەن تەرمی محەمەد سینوار، فەرماندەی باڵای بزووتنەوەی حەماس بێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەی تەرمێکیان لەژێر زەمینی نەخۆشخانەی ئەوروپایی لە خان یونس دۆزیوەتەوە، گومان دەکەن تەرمی محەمەد سینوار فەرماندەی باڵای حەماس بێت.

رادیۆکە زیاتری رونکردەوە، ئەو تەرمەی گومان دەکرێت هی محەمەد سینوار بێت، لەنێوان 10 تەرمی دیکەی کە چەکدارانی حەماس، لە ژێرزەمینی ئەو نەخۆشخانەیە دۆزراونەتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، سوپای ئیسرائیل ئەو چەکدارانەی لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە  نوێیەدا کوشتووە کەلە نەخۆشخانەی ئەوروپاییدا کردوویەتی.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، سوپای وڵاتەکەی ئەو فەرماندە باڵایەی لە بزووتنەوەی حەماس کوشتووە.
 

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×