بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس ئاشکرایکرد، کاتی ئەوە هاتووە حزبێکی نوێ دامەزرێنێت کە نوێنەرایەتیی چینی مامناوەندی ئەمەریکا دەکات.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە ئیلۆن مەسك، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە تیایدا پێشنیاز دەکات، حزبێکی نوێ دامەزرێنێت کە نوێنەرایەتیی چینی مامناوەندی ئەمەریکا بکات.
لەئەنجامی راپرسیەکەدا مەسک رایگەیاند "خەڵك هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، زۆرینەی بەشداربووان پشتیوانیی لە دامەزراندنی حزبێک دەکەن کە نوێنەرایەتیی لە 80%ـی چینی مامناوەندی ئەمەریکا دەکات".
خاوەنی ئێکس باسی لەوەشکرد، دەیەوێت حزبەکەی ناوی "حزبی ئەمەریکا" بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانی ئیلۆن مەسك و سەرۆکی ئەمەریکا گرژییەکی زۆری تێکەوتووە و هەردوولا یەکدی تۆمەتبار دەکەن.