لەشاری پاساو کوردێکی باشور بەئوتومبێل خۆی کێشا بەکۆمەڵێک پیادەداو ٥ کەسی بریندار کرد، کە دوانیان هاوسەرەکەی پێشوویو کچە پێنج ساڵانەکەی بوون.
ئاوێنە: درەنگانی پاشنیوەڕۆی شەممە ٧ی حوزەیران، کوردێکی باشور ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدسی ڕەش لەشەقامێکی لاوەکی شاری پاساوی ئەڵمانیا لەنزیک وێستگەی شەمەندەفەر، خۆی کێشا بەکۆمەڵێک کەسدا، پێنج کەس بریندار بوونو لەنەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، هاوسەری شۆفێرەکە کە تەمەنی ٣٨ سالەو کچە ٥ ساڵانەکەیشی لەناو بریندارەکاندان، کە بەسەختی بریندار بوون.
پۆلیس گومان دەکات هۆکاری تاوانەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بێت. شۆفێرەکە کە کوردێکی باشوری کوردستانە، تەمەنی ٤٨ ساڵەو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.