سەرۆکی ئێران لەبارەی چەکە ئەتۆمییەکەوە بڕیارێکی نوێی دا
  2025-06-07       757       

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژە بەوە دەکات، کە وڵاتەكەی ویستی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران وتی "سەرباری ئەوەی ئێران توانای بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام لەلایەن رابەری باڵاوە فتوای حەرامكردنی دراوە و تاران ویستی نییە ئەو جۆرە چەكە بەرهەمبهێنێت".

پزیشکیان ئاشکراشیکرد "كۆماری ئیسلامی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەبواری ئاشتیدا و بۆ بەدەستهێنانی وزەی كارەبا بەكاردەهێنێت".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران پێویستە، بۆیە هەرگیز واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنن و جەختیشكردەوە كە تاران هەوڵی خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نادات.
 

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×