بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس ئەو پۆستەی سڕییەوە لە پلاتفۆڕمەکەی کە باس لەوە دەکات سەرۆکی ئەمریکا لە کەیسێکی "منداڵباز" تێگوەگلاوە.
ئاوێنە: پاش ئەوەی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس لە ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی دەرچوو، ڕۆژی پێنجشەممە بانگەشەی ئەوەیکرد کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی کۆمارییەکان لە فایلە بڵاونەکراوەکانی حکومەتدا لە "کەیسی ئێپیستین کە تاوانبارە بە منداڵبازی" تۆمەتبارە.
بەهۆی درێژە کێشانی گرژییەکانی نێوانیان مەسک راشیدەگەیەنێت "کاتی ئەوە هاتووە بۆمبە گەورەکە بخەینە خوارەوە؛ ترەمپ لە "فایلەکانی ئێپستاینە"دایە، ئەوە هۆکاری ئەوەیە کە ئاشکرا نەکراون".
هاوکات مەسک ئاشکرای نەکردووە کە باسی کام فایل دەکات و هیچ بەڵگەیەکی بۆ بانگەشەکەی بڵاونەکردووە.
جێی ئاماژەیە، جێفری ئێپستین بازرگانێکی ئەمریکی بوو، لەدوای ئەوەی بەتۆمەتی بازرگانیکردنی "سێکسی بە منداڵان" دەستگیرکرا، لە ساڵی 2019 لە زیندان خۆی کوشت، هەر ئەوکاتی سەدان بەڵگەنامەی دوای خۆی جێهێشت کە تێوەگلانی دەیان کەسایەتی ناوداری جیهانی تێدایە.