سوپای ئیسرائیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، كوژرانی فەرماندەی لیوای دوەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە هێزی ئاسمانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاند.
ئاوێنە: سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە هێرشێكی دوێنێی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلدا، ئەمینپور جودەکی، فەرماندەی لیوای دوەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی کوژراوە.
سوپای ئیسرائیل وتویەتی، جودەكی لەچوارچێوەی ئەركەكەیدا سەرپەرشتی هاویشتنی سەدان درۆنی لە ناوچەی ئەهوازی باشوری رۆژئاوای ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل كردوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، لەدوای كوژرانی تاهیرپور، فەرماندەی بارەگای درۆنەكان لە هێزی ئاسمانی سەربە سوپای پاسداران لە 13ی ئەم مانگەدا، جودەكی رۆڵێكی سەرەكی لە فەرماندەییكردنی ئەو بارەگایەدا گێڕاوە.