سەرکردەی دروزەكان لەگەڵ شەرع كۆدەبێتەوە
  2025-05-02       425       

وەلید جانبولاد، سیاسەتمەداری لوبنانی و سەرکردەی دروز سەردانی دیمەشقی کردو لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆكی ئەو وڵاتە بۆ قۆناغی ڕاگوزەر كۆبۆوە، ئەوەش لەكاتێكدایە پێكدادانی نێوان هێزەكانی شەرع و دروزەكانی سوریا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا پەرەیسەند و ژماریەك كوژراوی لێكەوتەوە.

ئاوێنە: سەردانەکەی جانبولاد بۆ دیمەشق دوای چەند ڕۆژێک لەسەرهەڵدانی پێکدادان لە ناوچەکانی باشوری پایتەختی سوریا دێت، لەوانە جەرامانا و سەحناو سوەیدا، کە بە هۆیەوە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
 
ئەنجومەنی ئایینی دروزەکان لەبەیروتی پایتەختی لوبنان کۆبونەوەیەکیان  ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی کاردانەوەی ئەو هێرشانەی کە ئەندامانی کۆمەڵگەی دروزەکانی لە جەبەل ئەلعەرەب کردە ئامانج و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سوریا.

ئامانجی کۆبونەوەکە داڕشتنی هەڵوێستێکی بەکۆمەڵ بو کە هاوتەریب بێت لەگەڵ هەوڵە سیاسی و ئایینییە بەردەوامەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە و ڕێگریکردن لە تێکچونی دۆخی ئەمنی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×