بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بۆردومانی ئامانجێكیان لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی لە دیمەشق بۆردومان كردوەو ئەوەش پەیامێكی رونە بۆ رژێمە نوێیەكەی دیمەشق.
ئاوێنە: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی وتی، شەوی رابردو، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردۆتە سەر شوێنێكی نزیك لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە دیمەشق.
ئەمە جاری دوەمە ئیسرائیل لە ماوەی دو رۆژدا هێرش دەكاتە سەر سوریا، دوای ئەوەی بەڵێنی دا بەرگری لە دروزەکان بکات.
نەتەنیاهۆ لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی، وتوشیەتی، بۆردومانەكەی شەوی رابردو، پەیامێكی رونە بۆ رژێمی سوریا. رێگە نادەین هێزەكانی سوریا لە باشوری دیمەشق جێگیربكرێن و ببنە هەڕەشە بۆ سەر دروزەكان.
وكان الجيش الإسرائيلي أعلن في بيان أن "طائرات حربية أغارت على المنطقة المجاورة لقصر أحمد حسين الشرع في دمشق"، من دون تحديد الهدف.
بەرلەوەش سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا وتی، فڕۆکە جەنگییەکانیان هێرشیان كردۆتە سەر ناوچەیەكی نزیك لە کۆشکەكەی ئەحمەد شەرع لە دیمەشق، بەبێ ئەوەی ئامانجەکەی ئاشكرابكات.