لە مانگی رابردودا لە ئێران لانیكەم 122 بەندكراو لەسێدارە دراون
  2025-05-03       110       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لە ماوەی مانگی رابردودا، لانیكەم 122 بەندكراو لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەسێدارە دراون كە 14 بەندكراویان كوردبون.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی نیسانی ساڵی رابردو لانیكەم 45 حاڵەت واتا 59% بەرزبوەتەوە. لە ماوەی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردودا سزای سێدارەی 77 بەندکراو جێبەجێ کرابو.

لەنێو ئەو 122 كەسەی كە لە مانگی رابردودا لەسێدارەدراون، بەپێی ئامارەكەی هەنگاو، پێنج كەسیان چالاكوانی ئایینی و سێ كەسیان بەندراوی سیاسی بون.

ئەوەشی خستۆتەڕو،  لە ماوەی مانگی نیساندا هیچ حاڵەتێک لە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی منداڵانی ژێر 18 ساڵ تۆمار نەکراوە.

رێكخراوەكە وتوشیەتی، لەمانگی رابردودا لەسێێدارەدانی حەوت لەو بەندكراوانە بەشێوەی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنەماڵە و كەسوكاریان بوە.

زۆرینەی ئەوانەی لە مانگی رابردودا لەسێدارەدراون لە پێكهاتەی بەلوچ بون كە 32 كەس بون و هەروەها 14 كەسیشیان كە لەسێدارە دراون كوردبون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×