ده‌سته‌ى په‌خشى ئیسرائیل ئاشكراى كرد، حكومه‌تى ئیسرائیل به فه‌رمى بڕیارى داوه هێرشى تر بكاته سه‌ر حكوومه‌تى سووریا و بۆ ئه‌مه‌ش سوپاى ئیسرائیل خۆى ئاماده ده‌كات.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار، ده‌ستى په‌خشى ئیسرائیل، كه دامه‌زراوه‌ى میدیایى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته، بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى ئیسرائیل خۆى بۆ چه‌ندان هێرشى تر بۆ سه‌ر سووریا ئاماده ده‌كات كه ئامانجه حكوومییه‌كانى سووریایش ده‌گرێته‌وه.
میدیاى فه‌رمى ئیسرائیلى ده‌شڵێ، "سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیرى به‌رگى واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پلانه كردووه و سوپایش ئاماده‌كاریى ده‌كات". میدیاكه سه‌باره‌ت به ئامانجى هێرشه‌كانى داهاتوو ده‌ڵێ، "ئاراسته‌كردنى په‌یامێكه بۆ رژێمى نوێى سووریا له‌وه‌ى كرده‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه دژى دانیشتووانى درووز ئه‌نجام نه‌دات".
به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هێرشى كرده سه‌ر كۆشكى كۆمارى له دیمه‌شق، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى سووریا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى كردووه و به "ههڵكشانێكى ترسناكى" زانیوه و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تى سووریا له‌سه‌ر ئاراسته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه "مقاوه‌مه" به‌رده‌وام ده‌بێت.